بەرزکەرەوەی (کاسپەر)

کۆمپانیای کاسپەر لە ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن ئەندازیاری ئەڵمانی ئالۆیس کاسپەر وەک کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بەرزکەرەوە و کرێنەکانی ڕاکێشان لە ئەڵمانیا دامەزراوە و بە فەرمی یەکەم بەرزکەرەوەی خۆی لە ساڵی ١٩٥٣ بەرهەمهێناوە و دایناوە. لە دەستکەوتەکانی ئەم کۆمپانیایە دەتوانرێت ئاماژە بە بەرهەمهێنانی ماتۆڕی گێڕبۆکس و پانێڵی کۆنترۆڵکردنی بەرزکەرەوەی تایبەتمەند بکرێت لەو سەردەمەدا. لە ساڵی ١٩٦٤ کۆمپانیای کاسپەر سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد و دوای چەندین ساڵ ئەزموون و گەشەپێدان لەم پیشەسازییەدا، بەڕێز کاسپەر سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی ٦ پاتێنت لە بواری ماتۆڕی بەرزکەرەوە لە ئەڵمانیا کە لەو ساڵەدا لە پێشانگای هانۆڤەر نمایشکرا. لە ساڵی ١٩٦٥ کۆمپانیای کاسپەر دەستی بە بەرهەمهێنانی دەرگای بەرزکەرەوەی ئۆتۆماتیکی کرد. لە ساڵی ١٩٧٢ کۆمپانیای کاسپەر مافی پاتێنتەکانی لە دەرەوەی ئەڵمانیا بەدەستهێنا. لە ساڵی ١٩٩٧ کۆمپانیای کاسپەر یەکەم بەرزکەرەوەی (MRL)ی بە هەموو ڕەزامەندییەکانی ئەوروپی نمایش کرد. لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای کاسپەر کارگەیەکی لە شاری یانچێنگی چین دروستکرد، بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ هەموو جیهان، بۆ ئەوەی بتوانێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئەوروپی و ئەزموونەکانی پشکێکی گەورەتر لە بازاڕی جیهان وەربگرێت. لە ساڵی ٢٠١٥ کۆمپانیای کاسپەر سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی ڕەزامەندی TUV لە ئەڵمانیا و لە هەمان ساڵدا، بەرزکەرەوەیەکی (MRL)ی بە هەموو ستانداردە ئەوروپییەکانەوە پێشکەش کرد، کە لە کارگەی چینی خۆیدا بەرهەم دەهێنرێت، بۆ فرۆشتن بە بازاڕی ئەوروپا. لە ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیای کاسپەر سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی EN 13015. لە ساڵی ٢٠١٧ کۆمپانیای کاسپەر ئەڵمانیا بووە ئەندامی گروپی کۆمپانیاکانی KONE.

آریان آسانسور

آریان آسانسور یەکەمین و گەورەترین بەرهەمهێنەری پانێڵی کۆنترۆڵ بۆردی بەرزکەرەوەیە لە وڵاتی ئێران
کۆمپانیای آریان آسانسور لە ساڵی ١٩٩٢ وەک یەکەم بەرهەمهێنەری سیستەمی کۆنترۆڵکردنی مایکرۆپڕۆسێسەری بەرزکەرەوە لە ئێران دامەزراوە. کۆمپانیاکە بەهۆی سود وەرگرتن لە هاوکاری ئەندازیارانی بە ئەزموون و پسپۆڕانی بواری ئەلیکترۆنی، خاوەنی بەشێکی بەرچاوی بازاڕە لە ڕێگەی هەمەچەشنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی تەکنیک و ستراتیژییەکانی فرۆشتن و بازاڕکردنی مۆدێرن.
جەختکردنەوە لەسەر گرنگی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) وەک میحوەرێکی سەرەکی بۆ نزیکبوونەوە لە ئامانجەکانی خۆبژێوی، باشترکردنی کوالێتی، پابەندبوون بە ستانداردە جیهانییەکانی وەک EN81، و وەک یەکەم کۆمپانیا کە دەتوانێت ISO 9001 لە بەڕێوەبردنی کوالێتی بەدەستبهێنێت هەمیشە هەوڵی داوە کوالێتی پانێڵەکانی کۆنترۆڵکردنی بەرزکەرەوەکانی باشتر بکات.